Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

نیاز عەبدوڵا: گروپی مافیایی خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپیشاندانەکانی فەرەنساوە

Дата публикации: 02-07-2023 19:54:00

خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە کوشتنی گەنجێکی بە ڕەچەڵەک جەزائیری لەلایەن پۆلیسەوە، بەردەوامە. حکومەتی فەرەنسا 45,000 پۆلیس و چەند ئوتومبێلێکی زرێپۆشی ڕەوانەی شەقامەکانی شارەکانی وڵاتەکە کردووە بۆ دامرکاندنەوەی پشێوییەکان لە کاتێکدا گازی فرمێسکڕێژیشی بەکارهێناوە.
رۆژنامەوان نیاز عەبدوڵا، دانیشتوی پاریس دەڵێت ئەم ناڕەزایەتییانەی ئێستا شتێکی نوێ نین بەڵکو پێشینەیەکی کۆنی هەیە "ناڕەزایەتییەکانی ئێستای فەڕانسا دەرئەنجامی پێشینەیەکی ناڕەزایەتی گەورەیە کە لە فەڕەنسا ساڵانێکە هەیە بەهۆی بەکارهێنانی توندتیژی پۆلیسەوە." 
بە پێی ئامارێکی ساڵی 2022، بەهۆی توندوتیژی پۆلیسەوە 13 کەس لە فەرەنسا کوژراون ئەمەش نیگەرانی لەلایەن چالاکوانان دروست کردووە .
نیاز عەبدوڵا خاوەنی خەڵاتی CPJ ( کۆمیتەی پاراستی ڕۆژنامەنوسان) دەڵێت " پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی نائارامی، چەکیان پێیە و ڕێگەیان پێدراوە بە پێی یاسا ئەم چەکانە بەکاربهێنن بە تایبەت لە بارودۆخێکدا کە هەستیان کرد ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، یان ئاژاوەگێڕی هەیە. ئەمەش وا دەکات کە پۆلیس بتوانێت هێزی قورس بەکاربهێنێت."
پاش کوشتنی لاوێک بە ناوی نائیل م. لە شارۆچکەیەکی سەر بە پاریس خۆپیشاندان سەرانسەری وڵاتەکەی گرتەوە و خۆپیشاندەران داوای " دادپەوەری بۆ نائیل" دەکەن.
ئەو خۆپیشاندانانە ڕەشی فەرەنسای ئاڵۆز کردووە تا ئەندازەیەک کە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا دواخست کە بڕیار بوو ڕۆژی یەکشەممە دەستپێبکات.
نیاز عەبدوڵا دەڵێت "خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا زۆر زۆر گەورەن." هاوکات دەشڵێت "بەشێکی لە ناوەندە بازرگانییەکانی فەڕەنسا بەتەواوەتی خەریکە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە، ئەمەش زیانێکی گەورەی بە ئابوری فەڕەنسا گەیاندووە." 
دەشڵێت "گروپی مافیایی خۆیان خزانۆتە ناو ئەم خۆپیشاندانانەی فەڕەنساوە، حکومەتی فەڕەنسا ماوەیەکی زۆر گیرۆدەی دەستی ئەم مافیایانە بووە." 
دەقی وتووێژەکەی نیاز عەبدوڵا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا:
 
Основное содержимое страницы с новостью.

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1عەزیز ماملێ: فەڕەنسا هەموو شتێکی دابینکردووە بۆ کۆمەڵگەی عەرەبی و هەژارەکان، بەڵام ئەوان خۆیان وەک هاووڵاتییەکی یاخی دەزانن06.2404-07-2023
2دکتۆر ماکوان کامەلا: کشانەوەی ڤاگنەر لە ڕووسیا مایەی خۆشحاڵی بوو بۆ ئۆکرانیا بەڵام ئەمە کۆتایی بە شەڕەکە ناهێنێت05.6230-06-2023
3Yeroo Biyyoonni Hedduun Gocha Shororkeessummaa Gabaasaa Jiranitti Afrikaan Ardii Haleellaa Kanaan Hedduun Ittii Galaafatame Taatee Jirti 08.807-03-2025
4МИД Польши заявил о начале консультаций с Францией по «ядерному зонтику»0711-07-2026
5"Этих людей нужно сместить": политэлита Франции высказалась о Банковой-5311-07-2026
6Во Франции призвали сместить режим Зеленского-5311-07-2026
7Франция вместе со странами ЕС готовит ответ в рамках ОЗХО по ситуации с Навальным0002-09-2020
8Около 60 человек задержаны в Париже при наведении порядка полицией на манифестации0018-01-2020
9Во Франции призвали «сместить» режим Зеленского-2611-07-2026
10Parisien: украденную восковую фигуру Макрона привезли к посольству РФ в Париже0002-06-2025

Классификация: Международные. Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 8.79. Источник: www.dengiamerika.com.