Вход на сайт

Просмотр новости

Найдите то, что Вас интересует

تێڕوانینی دکتۆر کرمانج گوندی لە بارەی خۆکاندیدکردنی کەنەدی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا

Дата публикации: 07-07-2023 14:16:03

ڕۆبێرت ئێف کەنەدی، بڕیاری داوە خۆی کاندید بکات بۆ هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2024ی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.
ڕۆبێرت بووە یەکەم دیموکرات بە فەرمی ببێتە ڕکابەری جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئەو هەڵبژاردنە.
ئەگەرچی سەرچاوەکان ئاماژەدەکەن بەوەی ڕۆبێرت لە ڕاوەرگرتنەکاندا پاش ئەو ڕاگەیاندنی خۆ کاندید کردنەی، بەرەو پێش چووە، بەڵام هێشتا نازانرێت ئایا لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا دەتوانێت سەربکەوێت بەسەر بایدندا یان نا.
لە ئێستادا هێشتاش سەرۆک بایدن، لە ڕاوەرگرتنە گشتییەکاندا بە ڕێژەیەکی زۆر لە پێشە.
 
دکتۆر کرمانج گوندی، لە زانکۆی تەنەسی ستەیت دەڵێت "هەر کاتێک سەرۆکی لایەنێک لە کۆشکی سپی بێت و هەوڵی بەدەستهێنانی گەڕی دووهەمی سەرۆکایەتی بداتەوە و ئەگەر کەسێکی تری ناو لایەنەکەی خۆی کاندید بکات، ئەوا دەبێتە ئاریشە و ئاڵنگاری بۆ سەرۆک."
دکتۆر کرمانج باسیش لەوە دەکات، ئەم خۆ کاندیدکردنەی ڕۆبێرت و کەسی تریش لەناو دیموکراتەکاندا دەبێتە مایەی دابەشبوونی دەنگدەرانی دیموکراتەکان لەو ڕوانگەیەوەی کە کەسانی سەر بە هەمان لایەن دەکەونە باسکردنی کەموکوڕییەکان و کەمتەرخەمییەکانی سەرۆک لەو ماوەیەی فەرمانڕەوایەتییەکەیدا و ئەمەش بێگومان بە زیان دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆک، جا دیموکرات بێت یان کۆماریی.
دکتۆر کرمانج دەڵێت "سەرۆک بایدن لەم ماوەیەی سەرۆکایەتییەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە لە سیاسەتی دەرەوەییدا و تەنها شتێک کە تیایدا سەرکەوتووبووە، بونیادنانەوە و ڕێکخستنەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ بووە."
بەڵام بەشێک لە چاودێران پێیانوایە سەرۆک بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی توانیویەتی کۆمەڵێک خاڵ بۆخۆی تۆماربکات، لەوانە گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ ناو هەردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یۆنیسکۆ و هەروەها ڕێکەوتنی کەشوهەوای پاریس. جگە لەوانە، سیاسەتی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆکراین هەتا ئێستا سەرکەوتوو بووە لەوەی نەهێڵێت ڕووسیا بە ئامانجی خۆی بگات.
سەبارەت بە ڕەوشی ئابوری ئەمەریکا لە پەیوەندی بە هەڵبژاردنەکەی سەرۆکایەتییەوە، دکتۆر کرمانج دەڵێت "پێناچێت هەڵاوسانی دارایی لە ئەمەریکادا لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەرییەکی کردەیی بۆ بدۆزرێتەوە، لەو بێکاری گرانییەی لە ئێستادا لە ئەمەریکادا دروست بووە، بەرزکردنەوەی نرخی سود هیچ یارمەتیدەر نابێت بۆ خەڵک و هەروەها سیمایەکی جوان بۆ سەرۆک بایدن دروست ناکات."
تەواوی وتووێژەکەی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ دکتۆر کرمانج گوندی:
 
Основное содержимое страницы с новостью.

دکتۆر کرمانج گوندی

This item is part of

Схожие новости

#Наименование новостиТональностьИнформативностьДата публикации
1دکتۆر ماکوان کامەلا: کشانەوەی ڤاگنەر لە ڕووسیا مایەی خۆشحاڵی بوو بۆ ئۆکرانیا بەڵام ئەمە کۆتایی بە شەڕەکە ناهێنێت05.6230-06-2023
2عەزیز ماملێ: فەڕەنسا هەموو شتێکی دابینکردووە بۆ کۆمەڵگەی عەرەبی و هەژارەکان، بەڵام ئەوان خۆیان وەک هاووڵاتییەکی یاخی دەزانن06.2404-07-2023
3دکتۆر سەنگەر سەید قادر: وڵاتی چین هێندەی بتوانێت دەیەوێت تەمەنی ڕژێمی ئێران درێژبکاتەوە05.4808-06-2023
4Maine Democrats largely stand by Graham Platner amid D.C. worries035.9106-06-2026
5В мире: Призрак коммунизма пришел на американские выборы-2607-07-2026
6СМИ: Берни Сандерс собирается участвовать в президентской гонке 2020 года в США0026-01-2019
7Trump Du Fermanên Girêdayî Dayîna Nasnameya Amerîkî Îmze Kirin 08.5207-08-2026
8New polling sparks panic as clown show GOP faces major wipeout010.9824-07-2026
9Why Democrats are running against the ‘Epstein class’036.4323-06-2026
10Байден готов встретиться с Ким Чен Ыном, если станет президентом США0010-10-2020

Классификация: Международные. Схожих патентов: 0. Схожих новостей: 10. Тональность: 0. Информативность: 5.93. Источник: www.dengiamerika.com.